یه‌كێتی تۆپی پێی میسر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا له قاهیره، بڕیاریدا حوسام به‌دری له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته دووربخاته‌وه، یه‌كێتیه‌كه سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌دری و تیمی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی میسر كرد بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له ماوه‌ی ڕابردوودا.
هاوكات یه‌كێتی تۆپی پێی میسر به‌نیازه له چل وهه‌شت كاتژمێری داهاتوودا، ڕاهێنه‌رێكی نوێ بۆ تیپی فیرعه‌ونه‌كان دیاری بكات.
له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی میسر به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م دایه‌و له گه‌ڕی داهاتووی پاڵاوتنه‌كان و له نۆی تشرینی دووه‌م میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی لیبیا ده‌كات.
یه‌کێتی تۆپی پێی میسر له کاتژمێره‌کانی داهاتوو راهێنه‌رێکی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵات دیاری ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.