ئه‌لێكساندێر شێفرینی سلۆڤینی و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا دژایه‌تی خۆی بۆ بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی بۆ هه‌ر دوو ساڵ جارێك ده‌ربڕی.
ئه‌ویش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی كه یه‌كێتی تۆپی پێی سعودیه له مانگی ئایاری ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتیه‌كانی تۆپی پێی جیهان له‌باره‌ی سازكردنی یاریه‌كانی مۆندیال بۆ هه‌ر دوو ساڵ جارێك پێشكه‌شی كردبوو.
شێفرین ڕایگه‌یاند كه سه‌نگ و به‌های ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهان به‌وه ده‌پارێزرێت كه پاڵه‌وانێتیه‌كه چوار ساڵ جارێك ئه‌نجامبدرێت نه‌ك دوو ساڵ جارێك، زیادكردنی ژماره‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كانیش نابێته هۆی پێشخستنی یاری تۆپی پێ، به‌ڵكو ده‌بێت پتر گرنگی به كوالێتی پێشبڕكێكان بدرێت نه‌ك ژماره‌یان .
سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا: دژی به‌رێوه‌چوونى جامی جیهانین که 2 ساڵ جارێک به‌رێوه‌بچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.