20 هه‌زار دۆنم له پوش و پاوان له سنوری نێوان قه‌زای قه‌ره‌داغ و ناحیه‌ی سه‌نگاو به‌هۆكارێكی نادیار سوتا.
له راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بەهۆکارێکى نادیار ئاگرێكی به‌رفراوان له‌سنوری نێوان قه‌زای قه‌ره‌داغ و شاره‌دێی سه‌نگاو له شاخی سه‌گرمه - گیڵاناوه كه‌وته‌وه ، به‌هۆیه‌وه 20 دۆنم له پوش و پاوانی سنوره‌كه سوتا.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم رایدهگهێنێت، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانمان له‌سنوره‌كه‌دا ، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.
پۆلیس ئاماژه به‌زیانه‌كانی رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سنووره‌كه ده‌كات و رایدهگهێنێت: كه‌به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 20 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتاوه و زیانی زۆر به سروشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
راشیدهگهیهنن: لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری رووداوه‌كه‌ش ده‌ستی پێكردووه و دواتر ده‌كرێته راپۆرت.
له پارێزگای سلێمانی 20 هه‌زار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.