له ناحیه‌ی رزگاری له‌رووداوێكی هاتووچۆدا ، شۆفێرێك منداڵێك ده‌كوژێت و دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵدێت.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندرۆزەر منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی ( ڕەواز عوسمان حەمید) دەشێلێ و هەڵدێت.
راشیدهگهێنێت: دوای گەیاندنی منداڵەکە بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلارو چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا ،بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 7 ى 9 ى 2021 ، گیانی لەدەستدا.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کردوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان ژێر ئۆتۆمبێل کەوت و گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.