پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە سنووری ناحیەی سەلاحەدین بە گوژمەی ٧٢،٣٦٩،٧٢٠ ملیۆن دینار دەستی پێكرد.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردۆتهوه كه پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە سنووری ناحیەی سەلاحەدین بە گوژمەی ٧٢،٣٦٩،٧٢٠ ملیۆن دینار دەستی پێكرد .
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دهشڵێت: پرۆژهكه پێكهاتووە لە ستاندی 6م و دانانی تۆڕی نوێی ئاو و تانكی ئاو كە گرفتی كەمئاوی لەو گوندە چارەسەر دەكات.
جێگای ئاماژهیه پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە ناحیەی سەلاحەدین لەسەر داهاتی ٪١٧ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێ و پێكهاتووە لە دروستکردنی ستاندی ٦م بە بلۆک و دانانی تانکی ٢١م۳ و هەروەها دانانی تۆڕی نوێی ئاو بە درێژایی ٢٣٨٥ و لەلایەن ستافی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.