ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گوتى: كاره‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئاسانكاریكردن بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ له ئه‌فغانستان بێنه ده‌ره‌وه له دوای رۆیشتنى هێز و دیبلۆماسییه ئه‌مریكییه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش فرۆكه‌یه‌ك به‌كرێ گیراوه تا له فرۆكه‌خانه‌ى كابۆلهوه بفڕێ.
بلینكن له‌و گونگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كه له دۆحه‌ی قه‌ته‌ڕ به‌سترا، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا ئه‌مریكا په‌یوه‌ندى به بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانه‌وه كردووه تا جه‌خت له رێكخستنى ئه‌م بابه‌ته بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه تاڵیبان هه‌موو پێداویستییه‌كى ئاماده كردووه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ له ئه‌فغانستان بڕۆن، ئه‌مه‌ش به پێى به‌ڵگه‌نامه گونجاوهكانى سه‌فه‌ركردن ده‌بێت له‌نێوان ئه‌مریكا تاڵیبان.
لۆید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریكا له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوودا باسى له‌وه كردبوو كه وڵاتانى كه‌نداو رۆڵیان هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ى سوپا له ئه‌فغانستان، بۆیه له هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ره‌و كه‌نداو گه‌شت ده‌كه‌م تا سوپاسیان بكه‌م.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ ئه‌فغانستان جێبهێڵن، هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكین، هه‌روه‌ها بلینكن له درێژه‌ى قسه‌كانیدا گوتى "ئێمه په‌یوه‌ندى به‌رده‌واممان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئهفغانییانهى رووبه‌ڕووى مه‌ترسی ده‌بنه‌وه"، ئاماژه‌شى به‌وه‌ش كرد كه چه‌ندین ئاسته‌نگى لۆجستی هه‌ن بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ى له ئه‌فغانستاندا ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.