سه‌رۆكایه‌تی پزیشكیی دادوه‌ریی نیویۆرك دوای 20 ساڵ له هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، دوو قوربانیی دیكه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌ست نیشان كرد.
یه‌كێك له قوربانییه‌كان ناوی دۆرۆتی مۆرگانه و ناسنامه‌ی قوربانییه‌كه‌ی دیكه‌یش له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاری ئاشكرا نه‌كراوه.
له ئه‌نجامی پشكنینێكی DNA له 2002 بۆ ته‌رمه‌كه‌ی تواندراوه بزاندرێت كه ئه‌و كه‌سه مۆرگانه و هه‌روه‌ها له 2001، 2002 و 2006 یش پشكنین بۆ ته‌رمی قوربانییه‌كه‌ی دیكه ئه‌نجام دراوە.
مۆرگان و قوربانییه‌كه‌ی دیكه له دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر بوونه هه‌زار و 646همین و هه‌زار و 647همین قوربانی ئه‌و هێرشانه كه تواندراوه ده‌ست نیشان بكرێن.
له كاتێكدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، هێشتا هه‌زار و 106 كه‌س كه بوونه‌ته قوربانیی ئه‌و هێرشانه ده‌ست نیشان نه‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.