پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ سیروان عەبدوڵڵا بەگۆك
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەرێز، كاك سیروان عەبدوڵڵا بەگۆك
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كەسایەتی دیاری دۆڵی رۆست كاك (عەبدوڵڵا ئەحمەد بەگۆك) ناسراو بە (عەبدوڵڵا بەگۆك) باوكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین. خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
8ـی ئهیلوولی 2021
………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مەریم عەبدوڵڵا مەحمود
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مەریم عەبدوڵڵا مەحمود
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (مەریم عەبدوڵڵا مەحمود)مان بیست.
سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكاری و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو مەریم بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
8ـی ئهیلوولی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.