له پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی هیندۆراسی میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی بیست وحه‌وتدا، یاریزان بریان مۆیا گۆڵێكی بۆ هندۆراس به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی ئه‌مه‌ریكا به چوار گۆڵ وه‌ڵامی ئه‌م گۆڵه‌ی تیپی میواندایان دایه‌وه‌و له خوله‌كی چلوههشتدا، یاریزان ئه‌نتۆنی ڕۆبینسۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان ڕیكاردۆ پێپی گۆڵی دووه‌می ئه‌مه‌ریكای له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شیش، یاریزان برێندان ئارۆنسۆن میوانه‌كانی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، دواتر یاریزان سێباستیان لێتگێت گۆڵی چواره‌می ئه‌مه‌ریكای له دواساته‌كانی یاری تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له یاریه‌كانی پاڵاوتن له دوای دوو یه‌كسان بوون به‌ده‌ستهێنا.
له پاڵاوتنه‌کان ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هیدۆڕاس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.