سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: نزیکه‌ی 21 هه‌زار مووچه‌مان ڕاگرتووه و 11 هه‌زار که‌سیش له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوه که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن.
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای رایگەیاند، به‌شێکی زۆر له یاسای چاکسازی چۆته بواری جێبه‌جێکردن و پرۆسەکە لە هەموو بوارەکاندا دەستیپێکردووە، نزیکه‌ی (21) هه‌زار مووچه‌مان ڕاگرتووه نزیکه‌ی (11) هه‌زار که‌س له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوە که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌شێکی یاساییه و به‌شێکی نایاساییه، ئەوانە ڕاگیراون هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لایه‌نه سلبی و لایه‌نه ڕاستیه‌که‌ی دیار ده‌بێت بۆ حکومه‌ت به‌شێکیان وه‌کو وه‌کیل تۆمار کراون، موچه‌ی خانه‌نشینی مناڵی ناکام یان مووچه‌ی قاسرێک وه‌رده‌گرێت ئەوانە یاسایین، وه به‌شێکی زۆر له‌وانه مووچه‌کانیان ڕاستکراوه‌ته‌وه و ئه‌و مووچه‌یه‌ی که پێیان نه‌دراوه، پێیاندراوه‌ته‌وه.
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون راشیده‌گه‌ێنێت، هه‌موو مووچه‌خۆرێک له پێداچوونه‌وه به ئیستحقاقی موچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سیسته‌می بایۆمه‌تری که ئێستا قۆناغی دووه‌می سیسته‌مەکە ده‌ستپێکردووه هه‌موو داتابه‌یسی مووچه‌خۆران له‌چوارچێوه‌ی کۆدێکی یه‌کگرتوو دروستده‌کرێت.
سەبارەت بەو کەسانەی زیاتر لە مافی خۆیان موچەیان وەرگرتووە یا کەمترییان وەرگرتووە یاسای چاکسازی چۆن باسی ئەوانەی کردووە؟ لە وەڵامدا د.عەبدولحەکیم وتی" له یاسای چاکسازی ده‌سنیشانی کردووه له جێبه‌جێکردنی بڕگه و مادده‌کانی ئه‌م یاسایه هیچ ئاسه‌وارێکی دارایی و یاسایی ناکه‌وێته سه‌ر فه‌رمانبه‌ر هه‌تا (1-7-2020) واته هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌پێش ئه‌و ماوه‌یه کرابێت ئه‌وا یاسای چاکسازی لێی وه‌رناگرێته‌وه به‌ڵام هه‌موو ئه‌و زیاده‌یه و هه‌موو ئه‌و موچانه‌ی به زۆری یان به‌که‌می به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر که‌میان وه‌رگرتبێت شایسته‌ی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتریش وه‌رگیرابێت وه‌رده‌گیرێته‌وه واته ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی یاساییه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕێنمایی پێویستی ده‌رکردووه بۆ جێبه‌جێکردنی گشت بڕگه و مادده‌کانی.
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ : نزیکەی 21 هەزار موچەمان هه‌تا یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی لایەنە یاساییه‌که‌ی ڕاگرتووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.