وەزیری ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق وادەی گەڕاندنەوەی بەردی هەڵکەندراوی گلگامێشی لەواشنتۆنەوە بۆ عێراق دیاریکرد.
حەسەن نازم وەزیری ،ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق ڕایدەگەینێت، کۆتایی ئەم مانگە بەردی گلگامێش لە واشنتۆنەوە بۆ عێراق دەگەڕێندرێتەوە.
حەسەن نازم گوتیشی، ئەمریکا باشترین هاوکارمان بووە لە گەڕاندندەوەی شوێنەوارەکان، هەروەها تاوەکوو ئێستا نزیکەی 17 هەزار شوێنەواری ڕادەستی عێراق کردووەتەوە، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بگهڕێندرێتەوە بۆ عێراق.
شایەنی باسە، بەردی هەڵکەندراوی گلگامێش، بە نووسنی بزماری نووسینی لەسەر کراوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.