Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:31

سووریا.. بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بە دوو مووشەک کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9 ى 9 ى 2021 ،  بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا دوو مووشەک لە دەوروبەری بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە شاری شەدادی لە گوندەوارەکانی حەسەکەی باشوور کەوتنەخوارەوە، پێشبینی دەکرێت چەکدارانی "داعش" ئەو بنکەیان کردبێتە ئامانج.
بەپێی هه‌واڵی روانگەکە، تا ئێستا دیار نییە ئایا زیانی گیانی هەیە یاخوود نا و، دەستبەجێ هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە پشکنینی ناوچەکە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.