Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:13

له‌یلا فێرناندێز و ئێما ڕادوکانو گه‌یشتنه‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی ئه‌مه‌ریکا

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو كچه‌ یاریزانی لاو، له‌یلا فێرناندێزی كه‌نه‌دی و ئێما ڕادوكانوی بریتانی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان كه‌ دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه.
 له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، له‌یلا فێرناندێزی ته‌مه‌ن نۆزده‌ ساڵ درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی داو به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ حه‌وت شه‌ش، چوار شه‌ش، شه‌ش چوار بوو.
 له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی دیكه‌دا، ئێما ڕادوكانوی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ كه‌ له‌ پاڵاوتنه‌كانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتبوو، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ماریا ساكاری یۆنانی و پۆلێنكراوی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ستهێنا.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار بوو، هه‌ریه‌ك له‌ فێرناندێزو ڕادوكانو بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیان ده‌گه‌نه‌ یاری كۆتایی یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی گراندسلام.
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.