له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به ڕابه‌رایه‌تی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی میوانی برده‌وه.
له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌مدا، كریستیانۆ له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی به درێسی مان یونایتد له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیزی یانه‌كه، گۆڵی یه‌كه‌می شه‌یتانه سووره‌كانی تۆماركرد‌و ئه‌م گێمه به‌م تاكه گۆڵه به سوودی تیپی میواندار ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، خاڤێر مانكیۆی ئیسپانی گۆڵی به‌رامبه‌ری نیوكاسل یونایتدی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان كریستیانۆ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی شه‌ست ودوو تۆماركرد، له خوله‌كی هه‌شتاشدا، برونۆ فێرناندیزی پۆرتوگالی لێدانێكی به‌هێزی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا جێبه‌جێ كرد‌و مان یونایتدی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، دواتر یاریزان جێسی لینگارد گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده ده خاڵ، نیوكاسل یونایتدیش به ته‌نها خاڵێك له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت.
له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر یونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نیوکاسڵ یونایتد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.