یانه‌ی چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ، سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلای میوانی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
له خوله‌كی پازده‌دا، ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی نوێی چێڵسی گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلونۆدا، ماتیۆ كۆڤاسیچی كڕواتی سوودی له هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكارانی ئه‌ستۆن ڤیلا وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می بلوزی به‌ده‌ستهێنا، پاشان لوكاكو گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی له دواساته‌كانی یاری تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش چێڵسی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده ده خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌دوای مانچسته‌ریونایتدی پێشه‌نگ دێت، ئه‌ستۆن ڤیلاش دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دۆڕاند‌و به چوار خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی دایه.
چیڵسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ستۆن ڤیلا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.