له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئارسناڵ دوای سێ دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك، یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نۆریچ سیتی میوانی برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وشه‌شدا، پیێر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبه‌ری تیپی تۆپچیه‌كان ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له یاریه‌كه تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش ئارسناڵ یه‌كه‌م سێ خاڵی له وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت، نۆریچ سیتیش چواره‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به‌بێ خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی دایه.
ئارسناڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نۆریچ سیتی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.