به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قام و گه‌ره‌كه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆنكرێت ده‌كرێن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: بە مەبەستى زیاتر خزمەتکردنى هاووڵاتیان , بە گوژمەى (١,٥٠٠,٥٠٠,٠٠٠ ) یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار لە سنورى شارەوانى بەحرکە چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گەرەکەکانى ( ژین ، ئاشتى ) جێ به‌جێ ده‌كرێت .
راشیدهگهێنێت: ئەم پڕۆژانە ئەم بڕگانە لە خۆدەگرێت ، کردنەوە و تەخت کردن و لابردنی بەربەست ، گواستنەوەى هێڵەکانى گەیاندن کارەبا ، تەلەفۆن ، ئینته‌رنێت و ئاو ئاوەڕۆ دانانى و بەکارهێنانى ( B.R.C ) و کۆنکرێت کردنى کۆڵانەکان لە جۆرى ئاسایى ( ١ : ٢ : ٤ ) .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ئەم پرۆژانە لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر وە بە شێوەى بەلێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌که‌کان ئه‌نجامده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.