Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 08:33

سوپای عێراق دەستگیرکردنی 21 کەسی لە نزیک سنوور لەگەڵ سووریا راگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، 21 کەس دوای ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی دزەیان کردبووە ناو خاکی عێراق لە نزیک سنوور لەگەڵ سووریا، دەستگیر کراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی بەدوداچوون و چڕکردنەوەی ھەوڵە ھەواڵگرییەکان، ھێزێکی ھاوبەش لە فەوجی یەک سەر بە لیوای 71 لە فیرقەی 15ی سوپا و ئاژانسی ھەواڵگریی و لیکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، 21 کەسیان دەستگیر کردووە کە دزەیان کردبووە ناو خاکی عێراق لە نزیک سنوور لەگەڵ سووریا.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە هەروەها شەش پارچە چەکی جۆری کلاشینکۆف و پێنج ھەزار کەپسولی تەقاندنەوە دۆزراونەتەوە.

باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

لە راگەیەندراوەکە زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو بە تایبەت لەبارەی رەگەزنامەی کەسە دەستگیرکراوەکان، ھەروەھا ئەو ناوچەیەی کە تیایدا دەستگیر کراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.