پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز مام رەوار ئیبراهیم كاكۆ
بەناوی خودای بەخشند و میهرەبان
بەڕێز، مام روار ئیبراهیم كاكۆ
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
12ـی ئهیلوولی 2021
……………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز هاوبیر ئەنوەر برزۆ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك هاوبیر ئەنوەر برزۆ
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی مامۆستا ئەنوەر برزۆ و دایكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی بەڕێزتان و كەسوكارتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
12ـی ئهیلوولی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.