Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:58

گه‌نجێکى میسرى ئۆتۆمبیڵێک دروست ده‌کات بە‌پاڵه‌په‌ستۆى هه‌وا کار ده‌کات

کوردستان TV
100%

گه‌نجێكى میسرى ئۆتۆمبێڵێك دروست ده‌كات له ‌جیاتى ‌سووته‌مه‌نى، به ‌پاڵه‌په‌ستۆى هه‌وا كار ده‌كات.


مسته‌فا سویفى /24 ساڵ/ خه‌ڵكى گوندى كه‌فر ئه‌لخه‌زری ناوچه‌ى باجوورى میسڕه‌، ئۆتۆمبێڵێكى داهێناوه‌ به‌ پاڵه‌په‌ستۆى هه‌وا كار ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك داهێنانێك له‌ میسڕ تۆماركراوه‌. 

مسته‌فا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بیری كردۆته‌وه‌ چۆن بتوانێت ژینگه‌ بپارێزێ، بیرۆكه‌ى سه‌ره‌كیش چۆنیه‌تى كاركردنى ئۆتۆمبێڵ بووه‌ به ‌پاڵه‌په‌ستۆى هه‌وا، چه‌ندجار تاقیكردۆته‌وه‌‌ تا له‌ كۆتاییدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له ‌جیاتى به‌نزین و سووته‌مه‌نى، پاڵه‌په‌ستۆى هه‌وا جێگه‌ى بگرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بیرۆكه‌كه‌ی له ‌ماتۆڕێكه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ پاڵه‌په‌ستۆى هه‌وا كاری ده‌كرد، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئامێره‌كانى دیكه‌، له ‌دواجاردا بۆ ئۆتۆمبیڵ به‌كاری هێناوه‌ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌، دواتریش له ‌نووسینگه‌ى داهێنانى میسڕى وه‌ك داهێنانێك تۆمار كراوه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، ئۆتۆمبیڵه‌كه‌ هاوڕێى ژینگه‌یه‌‌ و هیواشى خواست له‌ داهاتوودا جۆرى ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ ڕه‌وان بكرێ.
R T
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.