Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:32

هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکرێت

لە پێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

لە پێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەکات و داوایان لێدەکات کە بازگەکانیان ئاگادار بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەرێت تەماتە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵیە بەتایبەتی تەماتەی پێنجوێن، کە دەتوانرێت پێداویستی ناوخۆی دابین بکات.

وێنه‌یه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌:

8

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.