Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:21

سبەی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بۆ گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

سبەی چوارشەممە، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی لە بەغدا پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە.

دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، کۆنگرەکە بەچاودێری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشداری ئەحمەد ئەبو غێت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک لە وەزیرانی دادیی وڵاتان، یاساناسان و دەستەکانی بنبڕکردنی گەندەڵیی بەڕێوەدەچێت کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و ھاتووە:

"لە کۆنگرەکەدا، ژمارەیەک پانێڵ پێشکەش دەکرێن کە تیایاندا تیشک دەخرێتە سەر گرنگترین ئەو ئاستەنگانەی کە بەرەوڕووی دەستەکانی چاودێری نیشتمانیی لە پرسی گیڕانەوەی پارە بە بەتاڵانابراوەکان بووەتەوە".

دەستەی ناوبراو راشیگەیاندووە "لە میانی کۆنگرەکەدا، هەوڵدەدرێت رێگا چارەیەکی گونجاو بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە، بدۆرزێتەوە".

پێشتر ئەندامی ئیئتلافی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و سەرۆکی تۆڕی نەھرەین بۆ پاڵپشتیکردن لە دەستپاکی و شەفافییەت، محەمەد رەحیم روبێعی راگەیاندبوو کە لە رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بە چاودێریی حکوومەتی عێراق، نوێنەرایەتی وەزارەتی داد، ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوە یاسایی و دادوەریییەکان و ئەنجوومەنی وەزیرانی دادیی عەرەبی لە کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

محەمەد رەحیم روبێعی ئاشکراشیکردبوو کە ئامانج لە بەستنی کۆنگرەکە، ھاریکاریی عەرەبی و چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمکاری عەرەبییە بە ئامانجی بنبڕکردنی گەندەڵی و گێرانەوەی پارە بە بەتاڵانبراوەکانی عێراق.

عێراق دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو لە ساڵی 2003دا، بەھۆی گەندەڵی و ئەو پارانەیش کە بەتاڵان براونەتەوە دەرەوە، زیانی زۆری کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.