Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:32

ئیستانبوڵ کەوتووەتە ژێر کاریگەریى بارانى بە لێزمە و رەشەباوە

کوردستان TV
100%

ئەو بارانە بە لێزمە و رەشەبایەی کە لای ئێوارەی دوێنێ لە شارى ئیستانبوڵ دەستی پێکرد، ژیانی راگرت.

بەھۆی ئەو لێزمە باران و رەشەبایەی کە لە ھەردوو بەری ئەورووپا و ئاسیای ئیستانبوڵەوە دەستی پێکرد، لە چەند گەڕەکێکدا درەختەکان ھەڵکەندران و بنمیچی باڵەخانەکان با بردینی.

لە بەری ئاسیا، باران کاریگەریی لەسەر چواردەوری گەرووی ئیستانبوڵ و بەشەکانی باکوور ھەبوو. ئەو ھەورە تریشقەیەی کە لە کاتی بارانەکەدا درووست بوو ئاسمانی رووناک کردەوە.

لە بەری ئەورووپای شارەكەشدا، بارانەکە لە مەجیدیەکۆی و چواردەوری کاریگەریی خۆی نیشاندا. بەھۆی لێزمە باران و تەرزەوە بنمیچی باڵەخانەیەکی سێ نھۆمی لە شەقامی ئایدنلاری سەر بە گەرەکی سارێر لە جێی خۆی ھەڵکەندرا و کەوتە سەر ئۆتۆمبیلێک لە ناوچەکە.

تیمەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و ئەمبوڵانس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

ھاوکات، بەھێزیی رەشەبا لە ناوچەی باڵتالیمان، درەختێکی لە قەدەوە بچراند و فرێیدایە ناوەندی شەقامی سابانجی. تیمەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ، رێکاری پێویستیان گرتە بەر و شوفێرانیان ئاراستەی شەقامەکانی دیکەی ناوچەکە کرد.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.