Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 20:34

ئەمریکا بەشداری لە پرۆژەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


دو تاینتواج بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە مەبەستی راگەیاندنی هاوکاری و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی کارەبای هەرێم سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.

  له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا پرۆژە و پلانەکانی وەزارەتەکەمان بۆ پەرەپێدانی کەرتی کارەبا خستەڕوو و ئاماژەی بە بەرزکردنەوە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی تا ساڵی 2023 کرد کە دەتوانرێت بە بۆری بۆ وێستگەی کواشی بگوزرێتەوە و ڕۆڵی لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: نوێنەری ئەمریکا بەڵێنیدا کە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بە تەکنۆلۆژیا و توانای بەرزەوە دێنە هەرێمی کوردستان و بەشداری لە پرۆژەکانی کارەبا دەکەن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەشداریکردن لەم پرۆژانەی خوارەوەی وەزارەتی کارەبا دەربڕی:
- راکێشانی بۆری گازی سروشتی لە کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی کواشێ.
- جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی هێڵی400KV و وێستگەی 400KV کارەبا.
- بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی سوودوەرگرتن لە گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان.
- بەشداریکردن لە هۆشیاریی گرنگی پێدانی نرخی کارەبا لە لایەن هاوبەشانی کارەباوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه‌ نوێنەری ئەمریکا خۆشحاڵی خۆیشی بۆ تەواو کردنی هێڵی 400 کەی ڤی  نێوان تورکیا – هەرێم – عێراق دەربڕی و سوپاسی وەزارەتی کارەباشی کرد کە کارەبای پێویستی بە کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی دابین کردووە.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.