Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 20:34

سێمێل.. لەسەر داهاتی شارەوانی پرۆژەیەکی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردن جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


لە سنووری شارەوانیی سێمێل دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی ئاشتی و نەورۆز كرا و شارەوانیی سێمێلیش دەڵێ بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵك پرۆژەكانیان بەردەوام دەبێت.
لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانی، بەشی هونەری سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل دەستی كرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی ئاشتی و نەورۆز كە ئەو پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لەو دوو گەڕەكە دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی پارێزگەی دهۆكی كرد و لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبووەوە و جەختی لەسەر باشتركردنی خزمەتگوزاری و كەمكردنەوەی ڕۆتین كردەوە.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.