Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:26

ئێلینا ئۆستاپێنکۆ گه‌یشته‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لۆکسمبۆرگ

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان
کوردستان TV
100%


 
كچه‌ یاریزانی لاتڤی، ئێلینا ئۆستاپێنكۆ گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لۆكسمبۆرگ له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، ئۆستاپێنكۆی پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان و خاوه‌نی نازناوی پێشووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ لودمیلا سامسۆنۆڤای ڕوسی برده‌وه.
 یارییه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو بیست وهه‌شت خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، حه‌وت شه‌ش بوو.
 له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ئۆستاپێنكۆ ڕووبه‌ڕووی كلارا تاوسۆنی دانیماركی و پۆلێنكراوی حه‌فتایه‌مینی ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه.
 جێگای باسه‌ كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌.
 


              

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.