Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 19:36

دەزگای خێرخوازی بارزانی دوو پڕۆژەی هاوکاری بۆ کەمدەرامەتان ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە پارێزگای واست 300 پارسێلی خۆراکی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرد، لە پڕۆژەیەکی دیکەشدا مووچەى شەش مانگ بەسەر کۆمەڵێک منداڵی بێ باوک دابەش دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئەیلوولی 2021، لەمیانەی پڕۆژەی دابەشکردنی پارسێلی خۆراک، تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی 300 پارسێلی خۆراکیان بەسەر خەڵکی کەمدەرامەت لە پارێزگای واست دابەشکرد.

پرۆژەی دابەشكردنی پارسێلی خۆراكی، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە سپۆنسەری دەستەی فریاگوزاریی كوەیتی بەڕێوەدەچێت.

هەروەها لە پڕۆژەیەکی دیکەدا بە ناوی پڕۆژەی ئازیزان، دەزگای خێرخوازی بارزانی مووچەی شەش مانگ بەسەر منداڵانی بێ باوک دابەش دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندراوی دەزگای خێرخوازی بارزانی، پڕۆژەکە 3657 منداڵی بێ باوک لەخۆدەگرێت، كە هەر منداڵێکی بێ باوک لەم قۆناغەدا (300$) دۆلاری ئەمریكی بۆ تەرخانكراوە، بۆ ماوەی شەش مانگ، هاوکارییەکان بەپێی ئۆفیسەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دابەش کراون، کە شێوازی دابەشکردنیان بەپێی ئۆفیسەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

لە ئۆفیسی هەولێر (1154) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (346200) دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

لە ئۆفیسی دهۆك (764) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (229200) دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

لە ئۆفیسی سلێمانی (599) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (179700) دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

لە ئۆفیسی كەركووك (747) ئازیز سوومەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (224100) دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

لە ئۆفیسی گەرمیان (393) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (117900) دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

شایەنی باسە، ئەم پڕۆژەیەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە پاڵپشتی لەگەڵ كەسایەتی خێرخواز و خاوەنكار و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.