تەندروستی گەرمیان بنکەیەکی نوێی کوتانی کۆرۆنا لە سنورەکە دەکاتەوە کە تایبەتە بە زانکۆی گەرمیان.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: له ئێستادا خاوه‌ن 7 بنکەی کوتانی کۆرۆناین لە سنورەکە.
راشیدهگهیهنن: لەسەر داوای زانکۆی گەرمیان و ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی تەندروستی بۆ کوتانی زۆرترین ھاوڵاتی، ھەستاین بە زیادکردنی بنکەیەکی دیکەی کوتان.
ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بنکەکە لەناو زانکۆی گەرمیان دەبێت و لەئه‌مڕۆ یەکشەمەوە دەستبەکاردەبێت و رۆژانە تیمێکی تایبەتی تەندروستی گەرمیان لەناو زانکۆی گەرمیان دەبن و پێکوتەی کۆرۆنا دەدەن بە مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانی زانکۆکە.
ته‌ندروستی گه‌رمیان راشیدهگهێنێت: شوێنی بنکەی سەنتەری وەرگرتنی پێکوتەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی گەرمیان، دەکەوێتە نھۆمی یەکەم لە بینای کۆلێژی پزیشکی لە کەمپی زانکۆ لەبەردەسوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.