سووپاى ئیسرائیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند، دوایین ئه‌و 2 به‌ندكراوه‌ى له به‌ندینخانه‌ى جه‌لبووع ڕایانكردبوو، ده‌ستگیركرانه‌وه.
ئه‌مه‌و 6 به‌ندكراو له‌و به‌ندینخانه‌یه‌دا رایانكردبوو، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوودا سوپاى ئیسرائیل توانى 4 له‌و ڕاكردووانه ده‌ستگیر بكاته‌وه، ئه‌مڕۆش ئه‌و دوو به‌ندكراوه هه‌ڵاتووه‌ى مابوون له نزیك شارى جنینى كه‌رتى رۆژئاوا ده‌ستگیركرانه‌وه، هه‌ردوو ده‌ستگیركراوه‌كه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به جیهادی ئیسلامین، له‌مباره‌یه‌وه سووپاى ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كات ڕاكردووه‌كان به‌بێ به‌رگرى خۆیان راده‌ستكردووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌م كاته‌دا حكوومه‌تى ئیسڕائیل زیاتر له‌و بابه‌تانه ده‌كۆڵێته‌وه كه چۆن له به‌ندینخانه‌یه‌كى توندی ئیسڕئیل و له‌ژێر سایه‌ى پاسه‌وانییه‌كى تونددا و له‌و ماوه‌یه كورته‌دا ئه‌و 6 به‌ندكراوه توانیویانه ڕابكه‌ن.
هاوكات نفتالى بینیت سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسڕائیل له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنه‌وه‌ى ڕاكردووه‌كان گوتى: ئۆپڕاسیۆنى دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕاكردووه‌كان جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه، له كاتێكدا ئه‌و ئۆپڕاسیۆنه زۆر خێرا و ورد و ئاڵۆز بوو، هه‌رواها ده‌شلێ: ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كرا ده‌كرێ چاك بكرێته‌وه.
شیاوى باسه له كاتى ڕاكردنى ئه‌و 6 به‌ندكراوه‌دا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به كارێكى پاڵه‌وانانه وه‌سفیان كردبوو.
BBC
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.