پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ڕاگه‌یاند كه بایی 12 ده‌فته‌ر كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی دزی بوو.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، تۆمەتبارێكی بە ناوی (س. ع. و) دەستگیر كرد كە لە كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی بایی 12 ده‌فته‌ر (120 هەزار دۆلار) دزی كردبوو و لە پارێزگای مووسڵ فرۆشتبوونی.
پۆلیسی خه‌بات ڕایگه‌یاند: تۆمەتباری ناوبراو بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان ڕاگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.