یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری دا، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالقی تاكه كوردی ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بۆ چاودێریكردنی یاریی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا ده‌ستنیشان بكات.
یاریی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا سبه‌ی دووشه‌م له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مهحرقی به‌حرێنی و عه‌هدی لبنانی له‌نێو یاریگه‌ی یانه‌ی مهحرق به‌ڕێوه ده‌چێت.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق كه چاودێری باوه‌ڕپێكراوی یه‌كێتی ئاسیایه له یارییه‌كانی تۆپی پێدا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یارییه‌كه و نوێنه‌رانی هه‌ردوو نێوان محرق و عه‌هد كۆبووینه‌ته‌وه و ئاواته‌خوازین یارییه‌كه به باشترین شێوه بێته ئه‌نجامدان.
سێشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و كوڕی مه‌لا عه‌بدولخالقی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقه، له‌نێوان 3 پاڵێوراوی كورددا ته‌نیا ئه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به زۆرترین ده‌نگ له‌نێو سه‌رجه‌م پاڵێوراوه‌كاندا به ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقدا عه‌دنان درجال زۆرترین ده‌نگی برده‌وه و بووه سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی 48 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 16 ده‌نگی شه‌ڕاڕ حه‌یده‌ری ڕكابه‌ری، هه‌روه‌ها عه‌لی جه‌بار به جێگری یه‌كه‌م و یوونس مه‌حموود به جێگری دووه‌می سه‌رۆك ده‌ستنیشان كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.