له میانی ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجی پرێمیه‌رلیگدا، له دێربی له‌نده‌ندا، یانه‌ی چێڵسی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی تۆتنهامی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای تۆتنهام به‌رێوه‌چوو ، گۆله‌كانی چێڵسیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان سیلڤا و كانتێ و رۆدیگه‌ر له خوله‌كه‌كانی 49 و 57 و 92 تۆماركران.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش چێڵسی بووه خاوه‌نی 13 خاڵ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵدا كه له‌رووی ژماره‌ی گۆڵه‌وه یه‌كسانن، پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پرێمیهرلیگن و تۆتنهامیش له 9 خاڵدا مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.