Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 03:56

ئافره‌تێکی عێراقی لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، ئافرەتێکی پەنابەری وڵاتەکەی لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان بێلاڕووسيا و پۆڵەندا گیانی لەدەستداوە و رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتەکە لە هەماهەنگییدان بۆ زانینی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە بابەخێکی زۆرەوە چاودێریی کارەساتی کۆچی دوای هاووڵاتییەکی عێراق لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان بێلاڕووسيا و پۆڵەندا دەکەین و لەو بارەیەوە کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتەکە لە هەماهەنگییداین بۆ دەست خستنی زانیاریی ورد لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی هاووڵاتییه‌كه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە نەخراوەتەڕوو.

لە مانگی ئابی رابردوودا، حکوومەتی عێراق رایگەیاند، 690هاووڵاتیی وڵاتەکەی ئەوانەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بوو لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕووسيا و لیتوانیا گیریان خواردبوو، گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەی.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.