بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی کە هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە، دەتوانن بێن بۆ دەرکردنی ناسنەمەی ئەلیکترۆنی کوتانی کۆڕۆنا.
تەندروستی گەرمیان ڕاشیگەیاند، هاووڵاتیان لە ڕۆژی سێشەممەوە 20ـی ئەیلوولی 2021 لە کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ 1ـی نیوەڕۆ، دەتوانن سەردانی بەشی ئایتی بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەرمیان لەناو نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب، بۆ دەرکردنی ناسنامەی کوتانی کۆڕۆنا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو کارتە وەربگرن پێویستە کارتی ئەسڵی وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان پێ بێت، هەروەها پاسپۆرتی خۆی پێ بێت ماوەی 6 مانگی مابێت بۆ بەسەرچوونی، لەگەڵ کۆپیەکی رەنگاورەنگی پاسپۆرتەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.