حكوومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌ی كاری كۆنكرێتكردن و راكێشانی كربستۆن له پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: شارەوانی سلێمانی پرۆژەیەكی كاری كۆنكرێتكردن و ڕاكێشانی كربستۆن لە گەڕەكی موكریانی سلێمانی جێبەجێ دەكات و وەزارەتیش گوژمەی 97,998,570 بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرج كرد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانی خەرجكردنی بڕی 97,998,570 نەوەد و حەفت ملیۆن و نۆسەد و نەوەد و هەشت هەزار و پێنجسەد و حەفتا دیناری دا بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردن و ڕاكێشانی كربستۆن بۆ گەڕەكی موكریان لە جیاكراوەی (57)كانی قڕگە. خەرجكردنی پارەكە بە گوێرەی یاسا وڕێنماییەكانی دارایی دەبێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.