Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:32

تورکیا.. بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە 14 کەس برینداربوون

کوردستان TV
100%


لە شاری قۆنیا پاسێکی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا و لە ئاکامدا، 14 کەس برینداربوون.

رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان قۆنیا-ئادانا روویدا و بووە هۆی برینداربوونی شۆفێر و 13 سەرنشینی پاسەکە.

لەئێستاشدا رەوشی تەندروستیی شۆفێرەکە ناجێگیرە و چارەسەری بریندارەکانی دیکەش بەردەوامە.

لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە و بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان لەناو پاسەکەدا، 31 کەس هەبوون و پاسەکە لە شاری بینگۆل-ەوە بەرەو ئیزمیر بەڕێکەوتووە.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.