Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:25

نرخی به‌رمیلێک نه‌وت به‌ 74 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%


لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 74 دۆلار و 75 سەنت.

رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 74 دۆلار و 65 سەنت و رۆژەکەی بە 75 دۆلار و 34 سەنت تەواو کرد.

بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 20 ى 9 ى 2021 ، نرخەکان بەڕێژەی 0،78 دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک نەوت بە ٧٤ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتیشدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 71 دۆلار و17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە رۆژی هەینیدا و گەیشتنی بە بەرزترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروست کردووە.

هەروەها زیادبوونی ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندی بیرەنەوت لە ئەمریکا کە هێمایەکە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی ئەو سووتەمەنییەیە، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکانی کەرتی نەوتی ئەمریکا "بەیکەر هیوس" بڵاوی کردوونەتەوە، ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرەنەوت لە ئەمریکا لە هەفتەی 11-17ی ئەیلوول، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی 10 سەکۆ زیادی کردووە و بووەتە 411 سەکۆ.

لە لایەکی دیکەشەوە کاریگەری زریانەکانی هێڵی کەمەرەیی لەسەر ناوچەکانی باشووری ئەمریکا و بەتایبەت کەنداوی مەکسیک بەردەوامە و بووەتە رێگر لە ئاساییبوونەوەی ئاستی بەرهەمی پاڵاوگەکانی ئەو ناوچانە، ئەمەش دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.