Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:23

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 74 دۆلار و 57 سەنت

کوردستان TV
100%

 نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 74 دۆلار و 57 سەنت.

رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 74 دۆلار و 65 سەنت و رۆژەکەی بە 75 دۆلار و 34 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 08:20ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک نەوت بە 74 دۆلار و 57 سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتیشدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 70 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە رۆژی هەینیدا و گەیشتنی بە بەرزترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروست کردووە.

کاریگەری زریانەکانی هێڵی کەمەرەیی لەسەر ناوچەکانی باشووری ئەمریکا و بەتایبەت کەنداوی مەکسیک بەردەوامە و بووەتە رێگر لە ئاساییبوونەوەی ئاستی بەرهەمی پاڵاوگەکانی ئەو ناوچانە، ئەمەش دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.