مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕین سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره‌یان دۆزیبوه‌وه‌و نه‌یانگه‌ڕاندبوه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه:
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای له‌نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆماركرد كه بڕی 1400 دۆلار (14 وه‌ره‌قه)ی لێ كه‌وتووه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وەو نەگەڕێندراوەتەوە بۆی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری، دەرکەوت کە سێ کەس پارەکەیان دۆزیوەتەوە، لەماوەیەکی کەمدا توانرا شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێن.
پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر بڕە پارەکەدا کە بەتۆمەتبارەکان بوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ر، م، ق - ع، ق، گ - ع، ق، گ) بەڕەگەزنامە عەرەب دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیر کردنی 3 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.