کۆمپانیای ڤایزەری ئەمریکی، پێشنیاری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بە ڕێژەیەکی کەم بۆ منداڵانی تەمەن 5-11ساڵ دەکات.
پێشنیاری پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا بە منداڵان لەلایەن کۆمپانیای ڤایزەری ئەمریکی، دوای توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێوان کۆمپانیای ڤایزەر و کۆمپانیای بایۆتیک دێت کە لەسەر 4500 منداڵ لە ئەمریکا، پۆلەندا، فنلەندا و ئیسپانیا کراوە، کە تەمەنیان لە 6 مانگ بۆ 11 ساڵ بووە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە پێدانی ڤاکسین بە منداڵان بێ کێشە بووە و وەڵامێکی بەهێزی بەرگریش هەبووە بەتایبەت لەمنداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ.
هەروەها ڤایزەر ڕایدەگەیەنێت، ڤاکسینەکە بە ڕێژەیەکی کەمتر بەمنداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ دەبەخشرێت، کە جیاوازی سێ یەکی ڕێژەی ڤاکسینەکە دەبێت بەراورد بە کەسانی پێگهيشتوو.
هەروەها کۆمپانیای ڤایزەر داوا لە یەکێتی ئەوڕوپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بە پەسەندکردنی پێشنیارەکە، بە زووترین کات.
ئا. عەبدوڵڵا ئازاد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.