Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 15:07

نێچیرڤان بارزانی : کەرکووک باسێکی قووڵ و جددییە پێویستی بە چارەسەره

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، بابەتی کەرکووک باسێکی جددییە و قوڵە، پێویستی بە چارەسەرە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان تیڤی دەربارەی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک و کردنەوەی بارەگاکانی پارتی ڕایگەیاند، بابەتی کەرکووک هەر کردنەوەی بارەگا نییە، بەڵکوو باسێکی قووڵ و جددییە پێویستی بە چارەسەره.

ڕاشیگەیاند، پێویستە لە چوارچێوەی عێراقدا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، كه یەکێک لە خاڵەکان لەبابەتی کەرکووک جێبەجێکردنی ماددەی 140ـە، هەروەها پێویستی بە ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بۆ ئەوەی ئەو مافەی گەلی کوردستان هەیەتی دەستەبەری بکرێ.

نێچیرڤان بارزانی دەربارەی پەیوەندییان لەگەڵ بەغدا گوتی، پەیوەندییان باشە لەگەڵ بەغدا، بەڵام ژمارەیەک کێشەی هەڵپەسێردراو هەن پێویستیان بە گفتووگۆ و چارەسەرکردنە، بەهیواین دوای هەڵبژاردن چارەسەرییان بۆ بدۆزرێتەوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.