ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی ئەیلوولی 2021، رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
لە بڵاوکراوەکەدا ناسنامەی کۆڵبەرە برینداربووەکە ئاشکرا کراوە، کە ناوی "بوڕهان یوسفی"ـیە خەڵکی سەلاسی باوەجانییە.
کۆڵبەرەکە ڕانی ڕاستی بریندارکراوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە تهندروستییهكانی "پاوە" کراوە.
شایەنی باسە، ناوچەی نەوسوود لە دابەشکاریی کارگێڕی ئێراندا، یەکێک لە سێ ناوچەی شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان لە ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.