پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو رەحمە كوێخا باپیر
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری خاتوو رەحمە كوێخا باپیر
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(رەحمە كوێخا باپیر)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەرێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو رەحمە بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
21ـی ئهیلوولی 2021
……………………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەبدوڵڵا ئەحمەد حوسێن
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی عەبدوڵڵا ئەحمەد حوسێن
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی پشدەر(عەبدوڵڵا ئەحمەد حوسێن)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عەبدوڵڵا بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
21ـی ئهیلوولی 2021
………………………………….
پهیامی سهرهخۆشی بارهگای بارزانی بۆ خانهوادهی یوسف ئهحمهد حهمهدهمین بندیان
بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان
بهڕێزان له خانهوادهی یوسف ئهحمهد حهمهئهمین بندیان
بهداخێکی زۆرهوه ههواڵی کۆچی دوایی کاکه(یوسف ئهحمهد حهمهمین تاهیر بندیان)مان بیست.
سهرهخۆشی له خانهواده کوردپهرهوهرهکهتان و تهواوی کهسوکار و خزمانی بندیان دهکهین، خۆمان به هاوبهشی خهمتان دهزانین.
له خودای گهوره داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو کاکه یوسف بهر رهحمهتی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بکات، دڵنهوایی و ئارامی به خانهواده و کهسوکار و خزمانتان ببهخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
21ـی ئهیلوولی 2021
………………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی سەلام عەبدوڵڵا ئادەم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی سەلام عەبدوڵڵا ئادەم
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە(سەلام عەبدوڵڵا ئادەم) رائیدی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی خەموو لایەك دەزانین.
لە یەزدانی مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە سەلام بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، ئۆقرەیی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
21ـی ئهیلوولی 2021
………………………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی قادر رەحیم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی قادر ئەحمەد رەحیم
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كچی دوایی كاك(قادر ئەحمەد رەحیم)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە قادر بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
21ـی ئهیلوولی 2021
………………………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو خەزان ئیبراهیم حەمەڕەش
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خەزان ئیبراهیم حەمەڕەش
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(خەزان ئیبراهیم حەمەڕەش)مان، بیست.
سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو خەزان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
21ـی ئهیلوولی 2021
……………………………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی محەمەد عەبدوڵڵای زێڕنگەر
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی محەمەد عەبدوڵڵا زێڕنگەر
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری نیشتیمانپەروەری قەڵادزێ كاكە(محەمەد عەبدوڵڵای زێڕەنگەر)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خانەوادەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
21ـی ئهیلوولی 2021
……………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز ئەحمەدی حاجی خدر شێوەرەز
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك ئەحمەد حاجی خدری شێوەرەز
بەدڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانمان بیست، سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان دەكەین.
خۆمان بەهاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتان دەزانین، لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و كەسوكار و خانەوادەتان ببەخشێت و گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
21ـی ئهیلوولی 2021
چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.