Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 13:13

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێل دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێلی لە پارێزگای دهۆک کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرانی قەزای سێمێل کە پارێزگاری دهۆکیش ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئامانج لە سەردانەکە ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداری خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەت کار دەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات، بە پێی توانای دارایی بەردەستيش لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە.
 
سەرۆکی حکوومەت بەرپرسانی قەزای سێمێلی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.