ئه‌مینداریی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان وه‌ك نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
مەبەست له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرۆژەکانی بانکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بوارەکانی گەشەپێدانی خانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمانیش وه‌ك نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌شی دووه‌می پرۆژه‌كانی بانکی نێودەڵەتی بۆ ساڵی 2021 كرا كه تایبه‌ته به گەشەپێدان و تواناداری ئافرەتان له بواره‌كانی ئابووری و داراییدا، هه‌روه‌ها پاڵپشتیکردنی پرۆژه‌كانی گەشەپێدانی ئابووری خانمان كه سه‌رجه‌م ئه‌م پرۆژانه‌ش بە پاڵپشتی راسته‌وخۆی بانکی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێن.
له‌میانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ پرۆگرام و ستراتیژییه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری خانمان و پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانی ژنان له بواری ئابووریدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.