Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:35

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ باج له‌سه‌ر پێنج به‌رهه‌می کشتوکاڵی لاده‌بات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەپێناو چاودێری وکۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی: ( خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر).

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا هاتووه‌: دوابەدوای بەدواداچوون بۆ بازاڕەکانی عەلوەی سەوزە و مێوە لە هەرێمی کوردستان و بەهۆی کەمبوونەوە و بەرزبونەوەی نرخی بەرهەمەکانی (خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر ) بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی ئەو بەرهەمانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەهەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی ئاماژەی پێکراوە لەرێکەوتی 2021/10/1 .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بۆ ئەم مەبەستە وێنەیەک لەبڕیاری وەزارەت بە نوسراوی ژمارە( 6764 ) لە (2021/9/21) ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری / ب.گشتی گومرک کراوە بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری پێویست و ئاگادار کردنەوەی لایەنە پەیوەندی دارەکان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.