Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:21

به‌نداوه‌کانی زه‌لان، چه‌ق چه‌ق و گۆمه‌سپان دروست ده‌کرێن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند، بڕی 16 ملیار دینار بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان ،چەق چەق ، گۆمەسپان ) دابین کرا، بڕی پارەکە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت.
 
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: دوابەدوای ئاراستەکردنی داواکاریمان بە ژمارە (5792) لە 2021/8/23  لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە وێنەیەکی نوسراوەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە ، لەم نوسراوەدا داوای تەرخانکردنی بودجەیەک کراوە بە بڕی 126  ملیار و 751 ملیۆن و 449 هەزار و 563 دینار .


ڕاشیگه‌یاند‌: جێبەجێکردنی ئەم داواکارییانە بە سوپاسەوە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە لە قۆناغی یەکەمدا بە دابینکردنی بەشێکی پارەی خەمڵێنراوی پێویست لەپێناو بەردەوامیدان بەو پرۆژانە و دەستکردنەوە بە هەنگاوەکانی بونیادنانی بەنداوەکان بەپێی پێشینەی پرۆژەکانی ئاماژەپێکراو و خشتەی بەرەوپێشچوونی کارەکان .


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاتووه‌: لە پارێزگای هەولێریش بڕی بودجەی پێشنیارکراو لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی دراوە بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی به‌نداوی (به‌ستۆڕه) دوابەدوای ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌ و دیزاینی پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دروستکردن و تەواوکردنی ئەم بەنداوانە هاوتەریبە لەگەڵ پرۆسەی هەڵسەنگاندنی داخوازی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و بونیادنانی بەنداوەکان و پرۆژەکانی ئاودێری بەتایبەتی بۆ 9 بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی سیستمی (ppp) کە بۆ یەکەمجاره‌ لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرپەرشتی دەکرێت .


وه‌زاره‌ت ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەم هەنگاوە کردارییە گرینگانەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت لە چوارچێوەی پلانی داڕێژراوی رووبەرووبونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و گلدانەوەی ئاو و سوودوەرگرتن لە کەناڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی گرینگیدان و گەشەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری و پارێزگاری لە ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.