پۆلیسی دارستانی سلێمانی، لەبارەی گرژییەكانی شەوی ڕابردووی گوندی تووە سپی روونكردنهوه دهدات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانوو بەشێوەی سەرپێچی و دوور لە یاسا ، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و چەند ئەفسەرێک چوونە سنووری گوندی تووە سپی.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: لەکاتی ڕێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەکی تازەدروستکراو، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەپێچیکاران و مەفرەزەکانی پۆلیس ڕووید.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات لەناو قەرەباڵغییەکەدا تەقە لەهێزەکانی پۆلیس کرا و بە دار و بەرد ڕووبەڕووی مەفرەزەکان بوونەوە، لە ئەنجامیشدا
عەمید – ئاری ڕەئوف بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و شەش کارمەند برینداربوون.
راشیدهگهیهنن: پۆلیسی دارستان پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ بەدواداچوون و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.