Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 11:19

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان لە کەرکووک بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، بۆردومان کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە پلان و سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، هەروەها بەھەماھەنگیی لەگەڵ ھەواڵگریی سەربازیی، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی سێ ھێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان لە دۆڵی چا باشووری پارێزگای کەرکووک بۆردومان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی بۆردومانەکاندا، دەنگی تەقینەوە بیستراوە و ھەروەھا دۆکەڵیش لەو ناوچەی کە ھێرشەکانی تیایدا ئەنجامدراوە، بەرزبووەتەوە و ھاتووە "لە داھاتوودا، زانیاری زیاتر لەوبارەوە بڵاودەکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.