سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22-9-2021 گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كارمه‌ندی پاسه‌وانی سنووری عێراقی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند .
سه‌رچاوه‌كه به‌میدیای عێراقی راگه‌یاندووه ،حه‌وت كارمه‌ندی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی پێنج ،له رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای نخێب خۆیان به ئامێرێكی پانكردنه‌وه‌ی قیردا كێشاوه و له ئاكامدا هه‌ر حه‌وت كارمه‌نده‌كه ،گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كارمه‌نده‌كانیش بریتین له: مه‌حمود جه‌سانی عه‌بد- كۆمسیه‌ر، عه‌لی رازی نه‌عمه- كۆمسیه‌ر، محه‌مه‌د عه‌بدولهادی – كۆمسیه‌ر، عه‌لی جاسم محه‌مه‌د- نائیب عه‌ریف، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن خزه‌یر- پۆلیسی یه‌كه‌م، كه‌رار ناجی عه‌زاقه- عه‌ریف، ئه‌حمه‌د كازم حه‌تاب – عه‌ریف .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.